کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغاتی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە پارێزگای کرماشان

16:33 - 17 پووشپەڕ 2718

لە بەرەبەری ساڵرۆژی شەهیدکرانی ڕێبەری نەتەوەیی گەلەکەمان، شەهید دوکتور قاسملوو، لە پارێزگای زێڕینی کرماشان یادی ئەو ڕێبەرە هەڵکەوتووە کرایەوە. بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی تیرۆرکرانی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات و، هاوڕێیانی لە سەر میزی گفتگۆ و، بەدەستی نێردراوانی کۆماری ئیسلامی، کوردانی خوێنگەرم و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پارێزگای کرماشان، لە چالاکیی تەبلیغی‌دا یادو ناوی شەهید دوکتور قاسملوو و سەرجەم شەهیدانی حیزب وگەلیان بەرز ڕاگرت. لە شەوانی ڕابردوو لایەنگران و ئۆگرانی حیزبی پێشەوا و قاسملوو وشەڕەفکەندی، سەر بەڕێکخستنە نهێنییەکانی حدک، لە گەورە شاری کرماشان و، لە گەڕەکی زیبا شاری ئەو شارە بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ دروشمی شٶڕشگێڕانەیان نووسی. هەروەها دۆستانی دێموکرات لە شاری شابادی کرماشان بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی لە نێو ئەوشارە بەتایبەتی لە مەیدانی ئیمام خومەینی، خۆیانیان بەدرێژەدەری ڕێبازی قاسملوو زانی. کوردانی بەهەست و دڵسۆزی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان بە بەڵاو کردنەوەی تراکت و، نووسراوەی شۆڕشگێڕانە ، بە وەبیرهێنانەوەی تیرۆری شەهید دوکتور قاسملوو بە دەستی رێژیمی دژە کوردی کۆماری ئیسلامی، وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێگا و ئامانجی شەهیدان سەلماند. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین بۆ تێکۆشەرانی دێموکرات لە پارێزگای کوردپەروەری کرماشان ، تێکۆشانی ئەوان بە ئەرکێکی نەتەوەیی دەزانێ و سڵاوی شۆرشگێڕانەیان بۆ دەنێرێ.