کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی نەوت و خوێن لە ڤییەن ((باسه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیی پاڕلمانی ئوتریش له‌باره‌ی تێرۆری د. قاسملوو))

04:16 - 18 پووشپەڕ 2718

"نرخی نه‌وت و خوێن" به‌ڵگه‌نامه‌یه‌که‌ له‌باره‌ی هاتنه‌به‌رباسی په‌روه‌نده‌ی تێرۆری کورده‌کان (دوکتور قاسملوو، عه‌بدوڵڵا قادری‌ئازه‌ر و فازیل ڕه‌سووڵ) له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پارلمانی ئوتریشدا. حیزبی دێموکراتی کوردستان ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی کردووه‌ته‌ کوردی و ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزب چاپ و بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌. له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که‌ فڕاکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزیسیونی ده‌وڵه‌تی ئوتریش له‌ مانگی مای 1997دا به‌ بانگکردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ پاڕلمان بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ پرسیاره‌کانی ئه‌وان له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی تێرۆری ڤییه‌ن، داوای پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌که‌ن، هه‌وڵێک که‌ سه‌ر ناگرێ.... پاش دادگای بڕلین، ڕووداوی کوژرانی دوکتور قاسملوو له میدیای ئوتریشدا، جارێکی دی زەق کراوە. نوێنه‌رانی ئوپۆزیسیۆن له پاڕلمانی ئوتریش، کێشه‌که‌یان بردەوە نێو پاڕلمان و داوای کومیته‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وەی پاڕلمانیان کرد که پاش لێکۆڵینه‌وە له هه‌موو زانیاری و به‌ڵگه نهێنییه‌کانی دەوڵه‌ت، بتوانێ ڕاستییه‌کان له پاڕلماندا ڕوون بکاته‌وە. لەم بەڵگەنامەیەدا مشتومڕی فڕاکسیۆنەکانی پاڕلمانی ئوتریش لەسەر ئەو باسە و وردەکاریی ئەو دانیشتنە بۆ پێکهێنانی کۆمیتەیەکی بەدواداچوون بۆ ڕاستییەکان بەدێکۆمێنت کراوە، کۆمیتەیەک کە داوای پێکهێنانەکەی خرایە دەنگدانەوە؛ بەڵام دەنگی نەهێنایەوە! بۆ دانلۆدی فایلی پی دی ئێفی نرخی نەوت و خوێن لە ڤییەن ێرە کلیک بکە