کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغاتی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە کرماشان

16:02 - 21 پووشپەڕ 2718

لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی ٢٩ مین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو ڕێبەری لێوەشاوەی گەلی کورد و، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات، لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دێرین و کوردپەروەری کرماشان لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا یاد و، ناوی شەهید دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت. شەوی ٢٠ی پووشپەڕ تێکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان ، بە یاد کردنەوە لە دوکتور قاسملووی شەهید، نفڕت وبێزاری خۆیانیان لە کۆماری تیرۆریستپەروەری ئێران دووپات کردەوە. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان ، بە نووسینی دروشمی شوڕشگێڕانە و بەبڵاوکردنەوەی وێنەی قاسملووی کوردان لە زۆربەی گەڕەک وشەقامەکانی ئەوشارە، لەو ڕێگایەوە پاڵپشتی خۆیانیان بە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان سەلماند. لەو چالاکییە بەربڵاوە کە لە چەندین شوێنی گرینگ و بەرچاوی شاری کرماشان وەکوو: پارکی شیرین و ، پارکینگی "باغ گل ها" و شارەکی پردیس بەڕێوەچوو، لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دارو دیواری ئەو شارەیان بە وێنەی ڕێبەری لێهاتووی کورد دوکتور قاسملووی نەمر، ڕازاندەوە و، بەو شێوەیە لەگەڵ ڕێباز وئامانجەکانی شەهیدانی ڕێگای ئازادی پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین لە دۆستان و لایەنگرانی خۆی لە شاری خۆشەویستی کرماشان ، دەستخۆشییان لێدەکاو سڵاویان بۆ دەنێرێ.