کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری سنە

19:27 - 21 پووشپەڕ 2718

لە درێژەی چالاکیی لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارو ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی تێرۆری ڕێبەری ناسراوی کورد شەهید دوکتور قاسملووی نەمر، شەوی ڕابردوو لە شاری سنەی قارەمان بەبۆنەیەوە چالاکیی تەبلیغی کرا. تێکۆشەرانی دێموکرات لەشاری سنە شەوی ٢٠ی پووشپەڕ بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی پێوەندی‌دار بە ٢٢ی پووشپەڕ ساڵرۆژی شەهیدکرانی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات دوکتور قاسملووی هەردەم زیندوو، یاد وناوی ئەو ڕێبەر ناوازەیان بەرزڕاگرت و بۆ جارێکی دیکەش کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد. لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە لە گەڕەک و شەقامەکانی سیرووس، چوارباخ، سپوورئاوا، شارەکی سەعدی و چەندین شەقام وگەڕەکی دیکە، بەبەربڵاوی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و، سەلماندیان کە بیرو ئەندێشەی دوکتور قاسملوو بە زیندوویی ماوەتەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان شانازی بەئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە نێوخۆی وڵات دەکا و بە تایبەتی سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سنە دەکات.