کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ

03:16 - 23 پووشپەڕ 2718

ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بۆکان بە بۆنەی ٢٩ ساڵەی تێرۆری ریبەری ناوداری کورد، شەهید دوکتور قاسملووە،سەر لەنوێ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. تێکۆشەرانی سەر بە رێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگی بۆکان ، شەوانی رابردوو بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی پێوەندی‌دار بە شەهید دوکتور قاسملووی نەمر، بۆ جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیان بە بیر و ئەندێشەکانی شەهید دوکتور قاسملوو دووپات کردەوە. ئەو شوێن و گەڕەکانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردوە، بریتین لە: سێ‌ڕای داشكستان، سەرا، ساینقەڵا،رێگای داشكستان، حاجیاوا و لەگەڵ چەندین شوێنی دیکەی ئەو ناوچەیە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی حیزب لە ناوچەی بۆکان دەکات و، سەرکەوتنیان لە ئەرکە پێ‌ئەسپێردراوەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.