کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی دوکتور قاسملوو، لە ناوچەی پیرانشار

15:22 - 23 پووشپەڕ 2718

لە درێژەی چالاکیی لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارو ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی تێرۆری ڕێبەری ناسراوی کورد شەهید دوکتور قاسملووی نەمر، تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پیرانشار ، بەشێوە بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی پیرانشار بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی پێوەندی‌دار بە ٢٢ی پووشپەڕ ساڵرۆژی شەهیدکرانی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات دوکتور قاسملووی هەردەم زیندوو، یاد وناوی ئەو ڕێبەر ناوازەیان بەرزڕاگرت و بۆ جارێکی دیکەش کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد. ئەو ناوچانەی لە پیرانشار کە بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تێدا کراون بریتین لە؛ گەڕەکە کۆنی جادەی سەردەشت ،رێگای مەرزی حاجی مەران ،کۆنە خانێ ،فەلەکەی مامۆستا هەژار، دەوروبەری دەبیرەستانی کارودانێش، گەڕەکی مزگەوتی کاسەکەران، شەقامی 32 میتری ، لە گەڵ چەندین گەڕەک و شەقامی دیکەی ئەو ناوچەیە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان شانازی بەئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە نێوخۆی وڵات دەکا و بە تایبەتی سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی پیرانشار دەکاو هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.