کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێورەسمێک لە ئوتریش بە بۆنەی ٢٩ سالەی تێرۆری ڕیبەری گەورەمان دکتور قاسملوو و هاوڕێیانی

17:48 - 24 پووشپەڕ 2718

ە سەر بانگهێشتی کومیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٣/٧/٢٠١٨ی زایینی، لە ڤییەن،ی پاێتەختی وڵاتی ئوتریش و لە بەر دەم ئەو باڵەخانەیەی کە ڕێبەری زاناو و بلیمەتمان دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی، لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە شەهید کران و لە شوێنی مێنۆمێنتی شەهیدان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دەربڕین بەڕێوەچوو. سەرەڕای بەشداری بەشی هەرە زۆری ئەندامان و لایانگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لەم یادەڕۆژەدا، نوێنەرایەتی چەندین حێزب و ڕێکخراوی سیاسی بەشدار بوون و پەیامی خۆیان بەم بۆنەوە پێشکەش کرد. ئەم بەرنامەیە لە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ دەستی پێکرد و تا ٦ی ئێوارەێ درێژەی کێشا. بەرنامەکانی ئەو کۆڕیادە سەرەتا بە پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، بە تایبەتی شەهیدانی دەستی تێرۆری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤییەن دەستی پێکرد. پاشان بە بەخێرهێنانی بەشداران و کورتە باسێک بە هەر دوو زمانی ئاڵمانی و کوردی لە لایەن محەممەدی فەقێ عەلی پێشکەش کرا. پاشان لە لایەن دوو کەس لە کەم ئەندامانی خەباتی ڕزگاریخوانانەی گەلەکەمان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ، کاک خدر هەمزەنژاد و کاک محەممەد سەلیم پوور چەپکە گوڵی وەفا و ڕێزداری کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە سەر مێنۆمێنتی شەهیدان دانرا. لەو ڕێوڕەسمە دا چەندین پەیام و برووسکە خوێندرانەوە کە بریتی بوون لە: •پەیامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی ئوتریش لە لایەن خدر هەمزەنژاد بەرپرسی کۆمیتە حدک لە ئوتریش • پەیامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن محەممەدی فەقێ عەلی. • پەیامی پارتی دیمۆکراتی کورستان • پەیامی حیزبی شیوعی کوردستان • پەیامی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان • پەیامی مەڵبەندی کوردی لە ڤییەن • پەیامی پارتی دیمۆکراتی کورد لە سوریە (البارتی) • پەیامی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سوریە • پەیامی یەکیەتی دیمۆکراتی کورد وەحدە • پەیامی پارتی پێشوەرۆی کورد لە سوریە • خاوتو سیسی دانینگەر، ڕۆژنامەنوس و دۆستی بنەماڵەی قاسملوو، وەرگێڕی کتێبی خاتو نەسرینی قاسملوو بۆ سەر زمانی ئاڵمانی. • ڕیکخراوی "Stop the Bomb" واتە ڕاگرتنی بۆمب، کە ڕێکخراوەیەکی ئوتریشیە و دژ بە بۆمبی ئەتۆمی ئێران چالاکی دەکات. • پەیامی کورد ئێزیدیەکان شایانی باسە کە بەشی هەرە زۆری ئەو بەشداربووانە بە هێنانی گوڵ و مۆم بۆ سەر مێنۆمێنتی شەهیدان، ڕێز و قەدرزانی خۆیان بۆ شەهیدی مەزن د. قاسملوو و هاوڕێیانی شەهیدی نیشان دا