کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاپۆرتی دوویەمین کۆنفڕانسی شوڕای دێموکراسیخوازانی ئێران

15:48 - 25 پووشپەڕ 2718

رۆژی ١٤ جولای ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ دوویەمین کۆنفڕانسی شۆڕای دێموکراسی خوازانی ئێران لە شاری کۆڵنی ئاڵمان پێکهات . کۆنفرانسەکە کە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەباتی گەڵانی ئێران دژی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و لێک نیزیک بوونەوە و پێکهێنانی بەدێلێکی بەرینتر پێکهاتبوو، کات ئەژمێر ١٢ نیوەرۆ دەستی بکار کرد و کات ئەژمێر ٦ی ئێواری کۆتایی بەکارەکانی هێنا . سەرەتای کۆنفرانسەکە خانمی مۆنا سیلاوی بەرێوەبەری بەرنامە میوانانەکان و بەشدارانی کۆنفراسی بەخێرهاتن کرد، و رایگەیاند کە کۆنفرانس هاوکاتە دەگەڵ تیرۆری دوکتور عەبدوالرحمانی قاسملو سکرتێری پێشوی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بەوبۆنەوە لەلاین کۆنفرانسەوە کۆماری ئیسلامی مەحکوم کرد و لەلاین شوراوە داوای لە ولاتانی ئروپایی کرد کە پیویستە کەیسی دوکتور قاسملووزیندوو بکرێتەوە . پاشان نۆرە گەیشتە ڕاپۆرتی شۆرای دێموکراسی خوازانی ئێران کە لەلای خالید حەسەنپوور ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتەوە خوێندرایەوە. لە راپۆرتەکدا تیشک خرابووە سەر هەوڵی پێکهێنەرانی شۆڕا کە لە سێ ساڵی رابردوودا بە گفتوگۆی چڕوپڕ بۆ لێک تێک گەیشتنی چەندلایەنەدا تێپەری و سەرئەنجام پەیمانامەیەکی لێکەوتەوە کە تێدا هەمووان لە سەر سیستەمێکی فیدڕاڵی بۆ داهاتوو ئێران رێک کەوتن . لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئاماژە بە شێوەی رێکخستنی شوڕا و ، هەروها هەڵوێستەکانی نێوان دوو کۆنفرانسی شوڕا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەکان و بەتایبەتی راپەرینی ئەمدواییانەی بەشە جیاجیاکانی ئێران. لە پانێلی یەکەم دا هەرکام لە بەرێزان عەباس خورسەندی، عەبدوڵڵا موهتەدی، مستەفا شەڵماشی، دوکتور کەریم عەبدیان، زییا سەدرالشرافی، حیشمەتوڵڵا تەبەرزەدی، فەرامەرز بەختیار و مەنسوور ئەسانلوو، وتاریان پێشکەش کرد . مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسیی "حدک" لە سەرەتای وتارەکەیدا باسی ئەوەیکرد کە ئێمە هاتووینە ئێرە بۆ ئەوەی باسی داهاتووی ئێران بکەین، چوونکە رابردوو ئێستای ئێران پڕە لە زووڵم و زۆر و غەدر و چەوسانەوەی نەتەوەکانی و چین‌و توێژەکانی پێکهێنەری ئێران . ئەو زووڵم زۆرە ئەگەر چی لە سیستەمی سەڵتەنەتیشدا دەرحەق بە نەتەوەکانی ئێران زۆر بوە، بەڵام لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا بۆتە دووقات و چەند قات و بێجگە لەوە ستەمی مەزهەبیشی پێوە زیاد بووە. بۆیە ئێمە پێوسیتە بڵین کە رابردووی ئێران رابردوویەکی ناسەرکەوتوو بووە . لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مستەفاشەڵماشی تیشکی خستەسەر ئەوە کە کۆماری ئیسلامی قابیلی ئیسلاح نیە و ئەو پەیامەش لە راپەرینی میلیونی خەڵکی ئێراندا دژی کۆماری ئیسلامی پشتڕاست کرایەوە . کەوابوو باشتر رێگا رووخانی ئەو رێژیمە و هاتنەسەرکاری حکومەتێکی دێموکراتیکە کە مافی گەڵانی ئێرانی تێدا دابین کرابێ و، ئەو سیستەمەش فیدرالیزمێکە کە تێدا دەسەڵات و سەرەوت بە شیوێکی ێەکسان دابەشکرابێ ، لە غەیری ئەوەدا زەحمەتە کە ئێران رووی ئاسوودەگی بە خۆیەوە ببینێ . شایانی باسە کە لەوبەشدا، حیشمەتوڵڵاتەبەرزەدی و مەنسور ئەسانلوو و حەسەن شەریعەتمەداری پەیامەکانیان لە رێگای سکایپەوە پێشکەشی کۆنفرانسەکە کرد . لە درێژەی کاری کۆنفڕانس چەند کەس کە ئەندامی چالاکی شوڕای دێموکراسی خوازانن پێکهاتبوو . بەشدارانی ئەو پانێلەش هەرکام لە روانگەێکەوە باسی شێوەی چالاک بوونەوەی شورایان لە مەیدانە جۆراوجۆرەکانی خەبات لە دەرەوە و ژوورەوە کرد . لە کۆتای کۆنفرانسەکەدا بریارنامەی کۆنفراس لەلایەن سەعیدی تاجداری چالاکی بەلووچ خوێندرایەوە، کە قەتعنامەکە ٦ خاڵی لەخۆگرتبوو . کە لە بریارنامەکەدا پێ لەسەر رووخانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی داگیرابوو و پێکهێنانی شورای دێموکراسیخوازان بە هەنگاوێکی گرینگ لە قەڵەم درابوو . هەروها لەسەر گفتوگۆ دەگەڵ لاێەنەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیون بە مەبەستی بەرینکردنەوەی پێگەی شورا پێداگریی کردبوو. شایانی باسە کە لەو کۆنفرانسەدا زیاتر لە ٢٣٠ کەس بەشدار بوون، هەروەها ژمارێکی بەرچاو لە راگەیەنە گشتییەکانی وەک "العربیە، ایران انترناشنال، رادیو فەردا، ئێران گلوباڵ" بەشدار بوون و، "العربیە" و "ایران انترناشنال" روماڵی کۆنفرانسەکەیان دەکرد.