کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆرای دیموکراسیخوازان داوای وەگەڕ خستنەوەی دۆسییەی تیرۆری دکتور قاسملوو دەکا

23:25 - 25 پووشپەڕ 2718

ئەمرۆ یەکشەممە ١٥ی یوونی ٢٠١٨ شۆڕای دێموکراسیخوازانی ئێران لە ناوەندی شاری کۆڵن،ی ئاڵمان، بە بەشداری بەرچاوی ئەندامان و لاینگران کی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاکسیۆنێکی گەورەیان پێک هێنا. لەم ئاکسییۆنە دا بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ کۆمیتەی ئاڵمان "سوڵتان گوڵاوی" بە خوێندنەوەی وتارێک بە زمانی ئاڵمانی باسی سەرەرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و داوای لە وڵاتانی ئورووپایی کرد کە پێش بە پشتیوانیکردنی ئێران لە گروپە تیرۆریستییەکان بگرن. گوڵاوی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا باسی لە تیرۆری دکتور قاسملوو و هاورێیانی کرد کە ٢٩ ساڵ لەوە پێش بەدەستی دیپڵۆمات تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤییەن، تیرۆر کران و هەروها لە درێژەی وتارەکەیدا ئاماژەیی بە ناڕەزایەتییەکانی ئەو دوایانەی کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تووندترین شێوە رووبەرووی ئەو ناڕەزایەتییە مەدەنیانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوونەوە. لە کۆتایی ئەو ئاکسیۆنە دا شوڕای دێموکراسیخوازان لە دووتوێی راگەیەندراوێک دا داوای لە وڵاتانی ئورووپایی کرد کە دۆسییەی تیرۆری دکتور قاسملوو و هاورێیانی، وەگەڕ بخرێتەوە.