کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکیی تەبلیغاتی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شنۆ

17:06 - 30 پووشپەڕ 2718

لە درێژەی چالاکیی لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارو ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی تێرۆری ڕێبەری ناسراوی کورد شەهید دوکتور قاسملووی نەمر، تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری شنۆ چالاکیی تەبلیغی درێژەی هەیە. تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری شنۆ، لە گەڕەکەکانی ئەمیرئاباد ـ حەنەفیان ـ کۆلانی باغی گێلاس. کوڵانی عەباس خانی زەرزا ومامتەمر و قەبری شەهیدان وکانی گڕاو و شاکرئاباد ، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی پێوەندی‌دار بە ٢٢ی پووشپەڕ ساڵرۆژی شەهیدکرانی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات دوکتور قاسملووی هەردەم زیندوو، یاد وناوی ئەو ڕێبەر ناوازەیان بەرزڕاگرت و بۆ جارێکی دیکەش کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان شانازی بەئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە نێوخۆی وڵات دەکا و بە تایبەتی سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ دەکاو هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.