کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازی تێکۆشەرانی کرماشانی، لە ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان

20:41 - 17 گەلاوێژ 2718

لە بەرەبەر ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لایەنگران و تێکۆشەرانی ئەو حیزبە لە شاری کرماشان چالاکییەکانی خۆیانیان بەو بۆنەوە دەسپێکرد. شەوی ڕابردوو ١٦ی گەلاوێژ دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کوردپەروەری کرماشان بە بۆنەی هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵرۆژی دامەرزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چالاکیی تەبلیغیدا پێشوازییان لەو یادە کرد. ئەو شوێنانە کە لە شاری کرماشان چالاکیی تەبلیغی تێدا کراوە بریتن لە دەورو بەری گاراژ ، شەقامی فیردەوسی، ئازادەگان و چەندین گەڕەکی دیکەی ئەوشارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین لە چالاکان و تێکۆشەرانی حیزب لە گەورەشاری کرماشان ، سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.