کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ، لە شاری ئیلام

02:47 - 20 گەلاوێژ 2718

لە شاری کوردپەروەری ئیلام لە بەرەبەری هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ کە هاوکاتە لەگەڵ ٧٣ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەر لە نوێ چالاکیی تەبلیغاتی بەڕێوە چوو. شەوی ١٨ی گەلاوێژ لایەنگران و هۆگرانی حیزبی دێموکرات سەر بە ڕێکخستنە نێهینییەکانی حدک لە شاری زێڕینی ئیلام ، بە بڵاو کردنەوەی تراکت ونووسراوەی پێوەندی‌دار یادی دامەزرانی حیزبی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیان بەرز ڕاگرت. دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەوی ڕابردوو لە چەندین شەقام و گەڕەکی گرینگی شاری ئیلام ، لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا لەگەڵ ئامانج و ئاواتەکانی حیزبی دێموکرات پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. ئەو گەڕەک و شەقامانەی لە شاری ئیلام کە بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین؛ لە جادەی ئیلام بۆ کرماشان ، مەیان موعەللیم، کۆڵانی زەکەریا، پێچی ئاشووری بەرەو لای مەلەکشاە ، مەیان سەعدی و چواڕێیانی ئازمایشگاە . کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین لە چالاکان و تێکۆشەرانی حیزب لە شاری ئیلام ، سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ و سڵاویان بۆ دەنێرێ.