کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری شنۆ

17:39 - 22 گەلاوێژ 2718

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات بە بۆنەی ٧٣ساڵەی دامەزارنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری "شنۆ"ش پێشوازی لەو بۆنە نەتەوەییە کرا. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢١ی گەلاوێژ تێکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حدک لە شاری شنۆ لە چالاکییەکی بەربڵاو‌دا یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرز ڕاگرت. دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ بە بڵاوکردنەوەی نیزیک بە ٢٠٠٠ تڕاکت ونووسراوەی پێوەندی‌دار بە ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە گەڵ ئامانج و ڕێبازی حیزبی دێموکرات پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. ئەو شوێن و گەڕەک و شەقامانەی لە شاری شنۆ کە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراوە بریتین لە؛ گەڕەکی ڕەحیم‌ئاوا، گەرەکی حەسەن‌ئاوای سەرێ،حەسەن‌ئاوای خواروو، گەڕەکی شێخ عەبدولعەزیز، پارکی شێخ عەبدولعەزیز، پشت "ئاتەش نشانی"، گەڕەکی مەجید‌ئاوا، گەڕەکی حەنەفیان، دەوروبەری مەدرەسەی بەلەدی، مامتەمر، گەڕەکی ئەمیرئاوا، گەڕەکی شاکرئاوای سەرێ وخوارێ، دەوروبەری ئێران خۆدرۆ و لەگەڵ چەندین شوێنی دیکەی ئەوشارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین بۆ لایەنگرانی بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان لە نێو خۆی وڵات، بەتایبەتی لەشاری شنۆ ، سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.