کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان

22:10 - 22 گەلاوێژ 2718

بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، لە شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢١ی گەلاوێژ تێکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حدک لە شاری دێموکراتپەروەری بۆکان لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرز ڕاگرت. دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان بە بڵاوکردنەوەی تراکت ونووسراوەی پێوەندی‌دار بە ٢٥ی گەلاوێژ، سەرلەنوێ لە گەڵ ئامانج و ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. ئەو شوێن و گەڕەک و شەقامانەی لە شاری بۆکان کە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراوە بریتین لە؛ گەڕەکی ئەبووزەڕ ، .شهرەکی فەرهنگیان، پردی کۆبانی، پشت 30میتری کۆی محەممەدی ، کۆڵانی "گل محمدی" ، شەقامی زەیتوون ، پایگاه سپاه، "مسکن مهر" و لەگەڵ چەندین شوێن و گەڕەکی دیکەی ئەوشارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین بۆ لایەنگرانی بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان لە نێو خۆی وڵات، بەتایبەتی لەشاری بۆکان، سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.