کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە وڵاتی فینلاند

01:48 - 23 گەلاوێژ 2718

رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی ئاگوستی ٢٠١٨ی زایینی، لە شاری تۆرکۆی وڵاتی فینلاند ڕێورەسمێکی پڕ شکۆ بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕیوەچوو. لەو ڕێوڕەسمە دا نوێنەری چەندین حیزب و ڕێکخراوی کوردستان و سەدان کەس لە ئەندام، دۆست و لایانگرانی حیزبی دیموکرات و کوردانی دڵسۆزی دانیشتووی ئەو شارە تییدا بەشدار بوون. سەرەتای بەرنامەکان بە سروودی نەتەوەایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد کە لەلایەن پۆلێک لە لاوانەوە پێشکەش کرا و پاراستی ئەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان دەستی پێکرد. پاش بە خێرهێنانی بەشداران لە لایەن بەڕێوەبەری ڕوڕەسمەکەوە، هاوڕێ شؤڕش ئەمین ئەندامی کومیتەی بەرێوەبەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند، پەیامی کۆمیتە بە بۆنەی یادی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٣هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبەوە پێشکەش کرد. لە درێژەی بەرنامەکانی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژدا هێمن زاد ئەحمەد پەیامی پیرۆزبایی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی یەکێتییەکانی ژنان و لاوانی خوێندەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە لە ناوئاخی بەرنامەکاندا، هەردووک گۆرانیبێژی دەنگ خۆش کاک شؤڕش بۆکانی و فەرهاند ئالانی، جەند سروود و گۆرانی خاویان پێشکەش کرد. پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو حیزب و ڕێکخراوانە بەشداری ڕوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٣هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوون بریتی بوون لە: - سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران - کۆمەلە سازمانی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران - یەکیەتی نیشتمانی کوردستان - پارتی دێمۆکراتی کوردستان - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک - کۆمەلەی کوردی فینلاند تورکوو کۆتای جێژنی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان تایبەت تەرخان کرابوو بۆ شایی و هەلپەرکێی بەشداربووان. لەم برگەیەدا هەر یەک لە هونەرمەندان شورش بۆکانی فەرهاد ئالانی بە پێشکيش کردنی چەند گۆرانی شادو خۆش، شەوە ئاهەنگێکی بە جۆشیان بۆ ئامادەبووان رازاندەوە کە تاوەکوو درەنگانێکی شەو درێژەی کێشا.