کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازی کردن لە ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری سەحنەی کرماشان

18:53 - 23 گەلاوێژ 2718

ئەمساڵ لە بەربەرەی ٢٥ی گەلاوێژ کە هاوکاتە لە گەڵ یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لاوانی بەهەست وهەڵوێستی پارێزگای کرماشان لە چالاکییەکان بەو بۆنەوە بەردەوامن. لە سێیەمین چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حدک ، لە کرماشان، شەوی ڕابردوو هۆگرانی بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان لە شاری مێژوویی سەحنە، لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا ، خۆیان بە درێژە دەری ڕێبازی کوردایەتی و خەباتی نەتەوایەتی زانی. شەوی ٢٢ی گەلاوێژ بەشێک لە دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەحنەی کرماشان بە نووسینی دروشم بەسەر دیوارەکانی ئەوشارە یادی ٧٣ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرز ڕاگرت. شیاوی باسە لە رۆژان و شەوانی ڕابردووش، چالاکیی تەبلیغی هاوشێوە لە شاری کرماشان بەڕێوەچووە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب سەرلەنوێ سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پارێزگای کرماشان دەکا و سڵاویان بۆ دەنێرێ.