کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری سەرپێڵ‌زەهاو، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکیی تەبلیغی کرا

21:14 - 24 گەلاوێژ 2718

لە بەربەرەی ٢٥ی گەلاوێژ کە هاوکاتە لە گەڵ یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەرپێڵ‌زەهاو، چالاکیی تەبلیغییان بەرێوەبرد. لە چوارەمین چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حدک ، لە پارێزگای کرماشان، شەوی ٢٣ی گەلاوێژ هۆگرانی بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان لە شاری لێقەوماوی سەرپێڵ‌زەها، لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا ، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرزڕاگرت. شەوی ڕابردوو بەشێک لە دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەرپێڵ‌زەهاو بەبڵاو کردن و، هەڵواسینی تراکت و، نووسراوەی پێوەندی‌دار ، پێشوازییان لە ٢٥ی گەلاوێژ کرد. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرلەنوێ سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە دۆستان و، لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، لە شاری سەرپێڵی‌زەهاو دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.