کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی ٧٣ی ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەشاری سنە

21:23 - 24 گەلاوێژ 2718

لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا لە شاری سنەی قارەمان، یادی دامەزرانی حیزبی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، حیزبی دێموکرات، بەرزڕاگیرا. لە شەوانی ڕابردوو بەشێک لە دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە بەبڵاو کردنەوەی نووسراوەو تراکتی پێوەندی‌دار بە ٢٥ی گەلاوێژ لە چەندین گەڕەکی ئەوشارە، بۆجارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبازی دێموکرات وخەباتی ڕەوای گەلەکەمان دووپات کردەوە. لایەنگران و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە سەرەڕای کەشی ئەمنیەتی زاڵ بەسەر ئەوشارە، لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا یادی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرزڕاگرت. ئەوشوێن وگەڕەکانەی شاری سنە کە بەو بۆنەوە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراوە بریتین لە؛ شارەکی ئەندیشە، فەیزاوا ، دەورو بەری ئاویەر، لەگەڵ چەندین شوێنی دیکە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە دۆستان و، لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، لە شاری سنە دەکا و، سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.