کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغاتی لە شاری دێولان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە

16:02 - 25 گەلاوێژ 2718

لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری دێولان لە پارێزگای سنە بەو بۆنەوە چالاکیی تەبلیغی کراوە. لە شەوانی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ نیزیک بوونەوەی رۆژی ٢٥ی گەلاوێژ کە یادێکی بەرزو پیرۆزە لە مێژووی خەباتی نەتەوایەتیی کورد، بەشێک لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری دێولان بە نووسینی دروشم ، ئەو یادەیان بەرزڕاگرت. دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەشاری دێولان، لە گەڕەکی کەلەملە و، دەوروبەری ستادیۆمی وەرزشی و، هەروەها پارکی شار، بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکتی پێوەندی‌دار، لەو ڕێگایەوە وەفادرای خۆیانیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستان سەلماند. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک، سپاس وماندووبوونی سەرجەم لایەنگران و هۆگرانی خۆی دەکا، لە نێوخۆی و وڵات و، سەرکەوتنی زیاتر بۆ تێکۆشەرانی دێولانی ئاواتە خوازە.