کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری سنە یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرز ڕاگیرا

16:15 - 25 گەلاوێژ 2718

تێکۆشەرانی دێموکرات لەشاری سنە بۆ جارێکی دیکە هاوکات لەگەڵ هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە چالاکیی تەبلیغی ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت. رۆژی ڕابردوو ٢٤ی گەلاوێژ دەستەیەکی دیکە لە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە بە شێوەی بەربڵاو لە چەندین شوێنی شار، وەکوو "حەوت تیر، پردی موعللیم، دەبیرستانی کچانە و، لەگەڵ چەند شوێنی دیکە، چالاکیی تەبلیغاتییان کرد و، پۆستێڕ و تراکتی پێوەندی‌داریان بڵاو کردوتەوە. هەروەها بە ئامادەبوونیان لە سەر مەزارگەی شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە و، هەڵواسێنی جامانە لەسەر گڵکۆی شەهیدان، وەفاداریی خۆیانیان بە نیسبەت ئامانجەکان حیزب و ڕێگای شەهیدانی کوردستان دووپات کردەوە.