کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری سەقز

16:41 - 27 گەلاوێژ 2718

چالاکییە تەبلیغاتییەکان بە بۆنەی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەردەوامن. تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەقز، هاوکات لەگەڵ هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە چالاکیی تەبلیغی ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت. شەوی ٢٥ی گەلاوێژ دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەقز، بە بڵاوکردنەوەی تراکت وپۆستێڕی تایبەت بەو یادە، بۆ جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بە رێبازی دێموکرات سەلماند. ئەو شوێنانەی لە شاری سەقز کە چالاکیی تەبلیغاتی تێدا کراون بریتین لە؛ کەلانتری ۱۲، ساڵح ئاوا،ترمینالی سنه ، شەقامی ئەسڵی جمهووری ئیسلامی، بلووار ئینقلاب، "شبکه بهداشت"، لە گەڵ چەندین گەڕەک و شەقامی دیکەی ئەو شارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە دۆستان و، لایەنگرانی حیزب لە شاری سەقز دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.