کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەامیی چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری سنە

19:28 - 27 گەلاوێژ 2718

چالاکییە تەبلیغاتییەکان بە بۆنەی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شارەکانی کوردستان بەردەوامەو دەستەیەکی دیکە لە دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە بەو بۆنەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. تێکۆشەرانی سەر بە رێکخستنە نهێنییەکانی حدک، لەشاری سنە ، بۆ جارێکی دیکە لە رێگای چالاکیی تەبلیغییەوە ساڵڕۆژی دامەزرانی "حیزبی دێموکراتی کوردستان"یان بەرز ڕاگرت. لە شەوانی ڕابردوو دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە، سەرلەنوێ لە چەند شوێن و گەڕەک و، شەقامی ئەوشارە بۆ نموونە؛ مه‌یان به‌هاران،مزگه‌وت قوبا،مسکن میهر، گەڕەکەکانی سێ نۆزودە، چوارنۆزدە و یەک نۆزدە و، مەیان جه‌هاد،شاره‌ک په‌یام،شاره‌ک که‌وسه‌ر،پرد به‌هاران و گرێزه‌،که‌مه‌ربه‌ندی به‌هه‌شت محمدی،جاده‌ ساحلی بە بڵاوکردنەوەی تراکت وپۆستێڕی تایبەت بەو یادە، بۆ جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بە رێبازی دێموکرات سەلماند. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە دۆستان و، لایەنگرانی حیزب لە شاری سنەی قارەمان دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.