کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری بۆکان

19:42 - 27 گەلاوێژ 2718

لە شاری بۆکان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، سەرلەنوێ چالاکیی تەبلیغی کرا. شەوی ٢٥ی گەلاوێژ تێکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حدک، لە شاری دێموکراتپەروەری بۆکان بۆ جارێکی دیکە لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرز ڕاگرت. دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەناوچەی بۆکان و شاری بۆکان بە بڵاوکردنەوەی تراکت ونووسراوەی پێوەندی‌دار بە ٢٥ی گەلاوێژ، سەرلەنوێ لە گەڵ ئامانج و ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. ئەو شوێن و گەڕەک و شەقامانەی لە شاری بۆکان کە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراوە بریتین لە؛ گەڕەکی فەرمانداری، ساڵمەندان، حەوزە گەورە، ئاواییەکانی گوڵتەپە وقەڵا ، کەمەربەندی، ئەسکەندەری و حەوشەی بیمارستان ، لەگەڵ چەندین شوێن و گەڕەکی دیکەی ئەوشارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین بۆ لایەنگرانی بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان لە نێو خۆی وڵات، بەتایبەتی لە ناوچەی بۆکان، سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.