کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەمەلیاتێکی سەرکەوتووی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوچەی شنۆ

21:26 - 10 خەرمانان 2718

لە شنۆ ماشێنێکی نیزامیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کەوتە بەر هەڵمەتی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات. کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 10ی خەرمانان لە نێوان ئاواییەکانی خانلەر و قەزەناوێ پارێزەرانی ڕۆژهەڵات هەڵیان کوتایە سەر ماشێنێکی حیفازەتی ئیتلاعات کە دە کەسی تێدا بووە. لەو عەمەلیاتەدا بەپێی زانیارییە بەراییەکان 4 کەس لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون و، پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتیش بە سڵامەتی شوێنی عەمەلیاتەکەیان جێ هێشتووە.