کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە کۆبوونەوەیەکی نوێنەرایەتی پارلەمانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوید

20:13 - 12 خەرمانان 2718

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی هەیئەتیکی پارلەمانی هەرێمی کوردستان، کە بە سەردان هاتوونە وڵاتی سوید، هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ ڕەحیم موحەممەدزادە ئەندامی ڕێبەری حیزب، لە هۆڵی پارلەمانی هەرێمی ئۆرێبرۆ لە کۆبوونەوەیەک دا کە بۆ نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی جێگیر لە سوید پێک هێنرابوو بەشداریان کرد لەو کۆبوونەوەیە دا چەند پارلەمانتاری خولی ئێستای پارلەمانی کوردستان کە بریتی بوون لە ٤ پارلەمانتاری فراکسیۆنەکانی پارلەمان، لەگەڵ نوێنەرانی حیزبە کوردستانییەکان دیدار و وتووێژیان کرد. هەیئەتی پارلەمانی کوردستان باسێکی تێرو تەسەلیان سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، عێراق و کوردستان پێشکەشی ئامادەبووان کرد. بە دوای ئەوان دا نوێنەری چەند حیزب و میوانانی بەشدار قسەیان کرد و لە سەر داوای ئەو بەڕێزانە، هاوڕێ سەعید بەگزادە ئەندامی ڕێبەری حیزب لە ڕاستای باسەکانی هەیئەتی پارلەمانی کوردستان دا چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبمان لە نزیکەوە لەگەڵ ئەو هەیئەتی پارلەمانی هەرێمی کوردستان و بەڕێز کاک عومەر عینایەت، لێپرسراوی ئەو هەیئەتە چاوپێکەوتن و وتووێژیان کرد.   hdk-parlemantarani-kurdistan-2.jpg