کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەهیدانی موشەکبارانەکەی قەڵای دێموکرات بە خاک سپێردران تەرمی شەهیدانی ١٨ی خەرمانان لە ئامێزی شەهیدانی کوردستاندا ئارامیان گرت.

04:44 - 19 خەرمانان 2718

بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی خەرمانان بەبەشداریی سەدان کەس لە کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و نوێنەری حیزب و لایەنە ئیداری و حکومییەکانی کۆیە و هەرێمی کوردستان، تەرمی شەهیدانی پەلامارە موشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات و بنکەکانی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە خاک سپێردران. لەو پەلامارە مەشەکییەدا ١٣ کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە شەش کەسیان ئەندامی ڕێبەریی حیزب بوون، لەگەڵ دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەهید بوون. هەروەها بە دەیان کەسیش لەو هێرشەدا بریندار بوون کە ژمارەیەک لەوان ئێستاش لەبەر قورسیی برینەکانیان لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستاندا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکی دان