کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی خۆپێشاندانێک لە دانمارک بۆ مەحکووم کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران

06:37 - 19 خەرمانان 2718

رۆژی شەمە رێکەوتی ٩ی سێبتامبری ٢٠١٨ ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دانمارک بە هاوکاری هێز و لایەنە کوردستانێکانی دیکە خۆپێشاندانێکیان لە ناوەندی شاری کۆپێنهاگ رێکخست، دوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەڕێوەچوونی حوکمی ناڕەوای لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسی کورد لە ئێران، کوردانی دانیشتووی دانمارک لە گردبوونەوەیەک‌دا نارەزایەتی و بێزاری خۆیان لەو کردەوە دژە مرۆڤیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی و هاوخەمی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیانی ئەو جنایەتانە کرد. خۆپێشاندانەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و ساتێک بێ‌دەنگی بۆ گیانی پاک و خوێن بە ناحق رژاوی هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری گەل دەستی پێکرد، لە بڕگەی یەکەمی خۆپێشاندانەکەدا پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە کوردی و ئینگلیسی و دانمارکی لە لایەن خالیدی رەواندووست و حوسێن مەحموودی و یڵماز یڵدزەوە خوێندرایەوە و برگەی دووهەمی خۆپێشاندانەکەش تایبەت بوو بە خوێندنەوەی پەیامی هاوخەمی لایەنەکان و شێعر و پەخشان لە لایەن بەشداربووانەوە. ئەو لایەنانەی لە گردبوونەوەکەدا پەیامیان هەبوو بریتین لە: پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە ناوەندی سێکۆلاری کوردستان پارتی سۆسیالیستی کوردستانی باکوور حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری پارتیا ماف و ئازادی باکوور