کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی پارلەمانی هەرێمی کوردستان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان

17:18 - 19 خەرمانان 2718

رۆژی دووشوممە ١٩ی خەرمانان شاندێکی پارلەمانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایتی پارلەمانتاران ئەیووب قولادزێیی و نازم هەرکی و کۆمۆڵێک پارلەمانتاری دیکە، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی مووشەکبارانی دەفتەری سیاسی و شەهید و برینداربوونی کۆمەڵێک لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزب و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان و مەحکووم کردنی کردەوە قزێونەکەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێز مستەفا مەولوودی سکرتێری حیزب و شاندێکی هاورێیانی ڕێبەری پێشوازیان لێکرا. لەو دیدار و چاوپێکەوتنەدا شاندی پارلەمانی هەرێمی کوردستان وێڕای هاوخەمی لەگەڵ حیزب و بنەماڵەی شەهیدان، هەرچەشنە هێرشی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیان بۆ سەر بارەگاکانی حیزب محکووم کرد و ئەو کردەوانەیان وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و شکاندنی سەروەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق هێنایە ئەژمار. شاندی میوان وێڕای سەرە دووبارە لە حیزب و بنەماڵەی شەهیدان، هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتری زامدارانی ئەو ڕووداوەیان خواست. شایانی باسە پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە ١٧ی خەرمانان بارەگای دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان کەوتە بەر پەلاماری مووشەکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەداخەوە ١٦ کەس لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات شەهید و ٤٠ کەسیش بریندار بوون.