کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی شەهیدانی 17ی خەرمانانی قەڵای دێموکرات

05:43 - 20 خەرمانان 2718

لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا یادی شەهیدانی مووشەک بارانەکەی قەڵای دێموکرات بەرز ڕاگیرا. دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، 19ی خەرمانان، لە ڕێوڕەسمێکدا بە بەشداریی هەزاران کەس بەڕێوەچوو، یاد و بیرەوەریی شەهیدانی دێموکرات بەرز ڕاگیرا. لەو ڕێوڕەسمەدا نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، نوێنەرانی دامودەزگا ئیدارییەکانی هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شەپۆلی هەراوی جەماوەری کۆیە و دۆستان و خۆمخۆرانی کورد لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشدار بوون و بە هاوخەمیی خۆیان ئەو تاوانە گەوەرەیەی کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کرد لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، جەلیل گادانی، تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات وتارێکی پێشکێش کرد و ڕێزی لەو شەپۆلی هاوخەمی و هاودەردییە گرت کە بە نیسبەت ئەو کارەساتەوە لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان وەڕێ کەوتووە. کاک جەلیل گادانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وێڕای هێنانەبەرباسی هۆکارەکانی ئەو پەلامارە تێرۆریستی و هەروەها سنووربەزاندنەی کۆماری ئیسلامی، پێی لەسەر بەردەوامی کاروانی خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان داگرتەوە.