کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی کوردانی ڤانکۆڤێری کانادا بۆ ریسوا کردنی هێرشی موشەکی ڕژیمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسی ح د ک

05:50 - 21 خەرمانان 2718

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ۱٠ی سیپتامبری ۲٠۱۸ی زایینی لە لایەن حیزبەکانی ئەندام لە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕەوەندی کورد لە ڤانکۆڤێری کانادا لە کات ژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ خۆپێشاندنێک دژ بە هێرشی جنایەتکارانەی موشکی ڕێژیمی ترۆریستی ئێران بۆ سەر دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و بنکە و بارەگاکانی حدک و حدکا لە قوڵای باشوری کوردستان کە بە داخەوە بوە هوێی شەهید بوونی ۱۳ کەس لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و هەر وەها شەهید بوونی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و لە هەمان ڕۆژ دا لە سێدارە دانی سێ زیندانی سیاسی کورد بە دەستی جنایەتکارنی ڕێژیمی ترۆریستی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مەحکوم کردنی جنایتەکانی ڕێژیمی ترۆریستی ئێران دژ بە گەلی کورد ، لە ئارت گالەری ناوندی شاری ڤانکۆڤێری کانادا ڕێکخرا. سەرەتای خۆپێشاندانەکە وێڕای بە خێر هێنانی بەشدار بووانی خۆپێشاندان لە لایەن حەمید بەهرامی بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی دەقەیەک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد .دواتر پەیامێک لەو پێوەندیە دا کە لە لایەن ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کرابوو بە زمانی کوردی لە لایەن ئەنوەر کەریمی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکڕتی کوردستان خوێندرایەوە.دواتر پەیامێک بە زمانی ئینگلیسی لە لایەن سمایل ئیبراهیمی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران خوێندرایەوە. و هەروەها گوتنەوەی چەندین دروشم بە زمانی ئینگلیسی دژ بە ڕێژیمی ترۆریستی ئێران بەشێکی دیکەی بەرنامەکە بوو. دوای بەشداری بەرچاوی کوردستانیان کانادا لەو خۆپێشاندانە دا کات ژمێر ۲ی دوانیوەڕۆ کۆتایی بە خۆپێشاندانەکە هات.