کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیدارێکی تایبەت لە پارلمانی بریتانیا

03:45 - 23 خەرمانان 2718

پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ١٣ی سپتامبەری ٢٠١٨، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا، لە مێزگردێکدا لەگەڵ بەڕێز "جاک لۆپرێست"ی ئەندام پارلەمان و سەرۆکی گرووپی پارلەمانتاران بۆ کاروباری عێراق و خاتوو "ماری کلیندۆن" ئەندامی پارلەمانی بریتانیا و بەڕێز "لۆرد مۆریس گلاسمەن" و بەڕێز "لۆرد لۆید راسێل مۆیل" و بەڕێز "گاری کێنت" کە سەرپەرستی کۆبوونەوەکەی دەکرد، کۆ بووەوە. لەم کۆبونەوەیەدا بەڕێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و نوێنەری حیزب لە بریتانیا لەسەر هێرشی مووشەکی بۆ سەر قەڵای دێموکرات و چۆنیەتی هێرشەکە و شەهید و بریندارەکان و ئیعدامی سێ زیندانی سیاسی کورد و هەروەها مانگرتنی خەڵکی ڕۆژهەڵات وەك دەسکەوتێکی گەورەو بەهێزترین چەک دژی کۆماری ئیسلامی بەدرێژە قسەی کرد. هەروەها سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەو ئالۆزی و شێواندنی ئەمن و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەت عێراق و باشووری کوردستان تەورێکی دیکەی باسەکان بوو. بەشێکی تر میزگردەکە بەشداربووان را و بۆچونی خۆیان پێشکەش و بەپەرۆشبوونی خۆیان لەو کارەساتە راگەیاند و داوای ساغی و سەلامەتیان بۆ بریندارەکان خواست و رایانگەیاند کە لەو بارەوە بەجیدی و شێلگیرانە بەدوای داخوازیە رەواکانمانەوە دەچن و لەگەل وەزارەتی دەرەوە،نەتەوەیەکگرتوەکان و پارلمانی بریتانیا لەم بارەوە دەکەونە وتووێژ و دانوستان. بەشێکی تری دانیشتنەکە پرسیاری ئەندامان و لۆرد و راوێژکارەکانیان بوو لەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان و قەڵای دێموکرات بوو کە لەلایەن نوێنەری حیزبەوە وەڵامیان درایەوە. جێگای ئاماژەیە کە هاوڕێ خاتوو ژاڵە لەو دانیشتنەدا لەگەڵ نوێنەری حیزب بەشدار بوو. نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کورردستان/ بریتانیا ١٣ی سپتامبری ٢٠١٨