کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی هاک پارتی لە سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

12:32 - 23 خەرمانان 2718

شاندێکی هاک پارتی ، پارتی ماف و ئازادی لە باکووری کوردستان سەردانی سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد. دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، 22ی خەرمانان شاندێکی هاک پارتی بە سەرپەرستیی لەتیف پۆزدیمیر، جێگری سکرتێری گشتیی ئەم حیزبە سیاسییەی باکووری کوردستان سەردانی سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن شاندێکی حیزب بە سەرپەرستیی مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبەوە پێشوازییان لێ کرا. شاندی هاک پارتی وێڕای ڕاگەیاندنی هاوخەمیی خۆیان و حیزبەکەیان سەبارەت بە کارەساتەکەی 19ی خەرمانانی قەڵای دێموکرات، ئەم دەستدرێژییەی کۆماری ئیسلامی و سنووربەزاندنی ئەم ڕێژیمەیان مەحکووم کرد. هەروەها پێیان لەسەر هاوپێوەندیی نێوان هاک پارتی و حیزبی دێموکراتی کوردستان داگرتەوە.