کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە شاری سنە

05:27 - 25 خەرمانان 2718

لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا لە شاری سنە، هیرش بۆ سەر قەڵای خۆڕاگریی دێموکراتەکان مەحکووم‌کرا. چالاکان و لایەنگرانی بە ئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە ، شەوی ڕابردوو لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پیوەندی‌دار بە هیڕش بۆ سەر قەڵای دێموکراتی کوردستان ، سەر لەنوێ لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی گەل پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوەو ڕایانگەیاند؛ کە سنە قەڵای دێموکراتە. شیاوی باسە ئەندامان و دۆستانی حیزب لە شاری سنە بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەو تراکتی پێوەندی‌دار هاوکات لەگەڵ پشتیوانی کردن لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە گەڵ ڕێباز و ئامانجی سەرجەم شەهیدانی حیزبی دێموکرات، بەتایبەتی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان، پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. جێی‌ئاماژەیە لە رۆژانی ڕابردوودا، خەڵکی بە پەرۆشی کوردستان بە شێوازی جۆراجۆر لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان پشتیوانی خۆیانیان دەربڕی و کردەوە تیرۆریستیەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد.