کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی کوردانی ئۆتریش دژ بە ڕژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی ئێران و مەحکووم کردنی هێرشی مۆشەکی قەڵای دیموکرات

14:37 - 26 خەرمانان 2718

لە سەر بانگهێشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی ئوتریش، لە ڕێکەوتی ١٥ی ٩ی ٢٠١٨ بە بەشداری و هاوکاری بەشێکی هەرە زۆری حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کورد و خاریجی لەم وڵاتە، خۆپێشاندانێک دژی موشەکبارانی تێکۆشەرانی دیمۆکرات لە سێدارەدانی شۆڕشگێڕانی کورد وەڕێ خرا. ئەم خۆپێشاندانە کە لە ڕێکەوتی ١٥/٩/٢٠١٨ لە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕی لە بەر دەرکی ئۆپێرای شاری ڤییەن لە ناوەندی شار دەستی پێکرد، بەشێکی زۆر لە حیزب و ڕێخراوەکوردیەکان و ئوتریشی بەشداربوون. بەرنامەی ئەم خۆپێشاندانە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و پاشان پەیامی هێزە سیاسیەکانی کورد بە زمانی کوردی لە لایەن کاک دوکتۆر جەزا ساڵح یەوە خوێندرایەوە، ئەوجار هەر هەمان پەیام بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن محەممەدی فەقێ عەلی یەوە خوێندرایەوە. لە دوای خوێندنەوەی پەیامی هێزە سیاسیەکان بە هەردوو زمانی کوردی و ئاڵمانی، وتەیەکی خاتوو سیمۆنە دینها هارتمان، لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی Stop the Bomb کە ڕێکخراوەیەکی دژی بۆمبی ئەتۆمی ئێرانە و لە وڵاتەکانی ئاڵمان و ئوتریش چالاکی بەرچاوی هەیە لە لایەن خۆیەوە پێشکێش کرا، خاتوو سیمۆنە وێڕای مەحکوم کردنی ئەم ترۆرە، ئیشارەی بە بێ دەنگی ناوەندەکانی نێونەتەوەی وزلهێزەکان کرد لە بەرانبەر کردەوەکانی ترۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران بە داخەوە هەموویان بێ دەنگی هەڵدەبژێرن. لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا پەیامی یەکییەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستان لە لایەن کورش حاجی عەزیزی ەوە خوێندرایەوە. لە ناو ئانخی بەرنامەکە دا، یەک دوو پارچە هەڵبەست لەلایان هاورێ ئەکرەم حەسۆ خوێندرایەوە، هەروەها لاوی دەنگخۆش پڕ لە هەست سامان عەباسی سردوی من پێشمەرگەی کوردستانمی پێشکەش بە بەشداران کرد. پەیامی هەر یەک لە بێریوان ئەسڵان لە حیزبی سەوز و دیدی چاخ لە حیزبی کۆمونیستی ئوتریش و هەروەها دوکتۆر تۆماس شمیدینگەر دۆستی کورد خوێندرایەوە، هەریەک لەوانە بە نۆبەی خۆیان هاوخەمی و هاودەردی خۆیان بۆ حیزبی دیمۆکرات و بنەماڵەی قوربانیەکان دەربڕیبوو و ئەم جنایەتەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بە توندی مەحکوم کر. پێویستە بگوترێ کە ئەم حیزب و ڕێکخراوانە بەشدار و پشتیوانی ئەم خۆپێشاندانە بوون. حیزبی دیمۆکراتی کوردستان حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئێران پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سوریە حیزبی شیوعی کوردستان پارتی ئازادی کوردستان ئەنجومەنی کوردەکانی سوریە پارتی دیمۆکراتی پێشوەڕۆی کورد لە سوریە پارتی یەکیەتی دیمۆکراتی کوردستان الوەحدە پارتی یەکیەتی کورد لە سوریە ئەنجومەنی کوردە ئێزیدیەکان ڕێکخراوی Stop the Bomb