کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی قەڵای دێموکرات و تیرۆری میکۆنووس.

21:59 - 26 خەرمانان 2718

شەممە ١٥ی سێپتامبر حیزبی دێموکراتی کوردستان ــــ کۆمیتەی ئاڵمان رێورەسمێکی بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی قەڵای دێموکرات و تیرۆری میکۆنووس لە شاری کۆڵنی ئاڵمان پێک هێنا. سەرەتای رێوڕەسمەکە به خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێز لێنان لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. لە لایەن پێشکەشکاری رێوڕەسمەکە هاورێ شەهێن قوربانی فەر داوا لە کاک قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا کە بەنوێنەرایەتی لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند وتەیەک پێشکەش بە بەشداربووانی ئەم رێوڕەسمە بکات. بەرێز‌ کاک قادر وریا دوای بەخێر هاتنی بەشداربووان و دەربڕینی هاوخەمی لەتەک بەشداربووانی ئەم رێوڕسمە، خەباتی فرە رەهەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کاریگەری لەسەر پانتای سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستای وەک هۆکار بۆ کرەوە تیرۆریسیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر حدک ناوبرد و ئاماژەی بە تیرۆری میکۆنووس کرد کە بوو بە هۆی گەرم و گوڕی چالاکی لێبڕاوی لە نێوان تێکۆشەرانی رێگای ڕزگاری کوردستان و کۆماڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان. بەرێز وریا لە درێژەی قسەکانی باسی لە هاوپێوەندی و هاوخەباتی نێوان تێکۆشەرانی رێگای ئازادی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە له دوای مووشەکبارانەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئێعدام کردنی چوار بەندی سیاسی کورد، لە نێوانیان دا پێک هات. بەرێز وریا له بەشێکی دیکەی قسەکانی دا وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان مانگرتنە مێژووییەکەی ٢١ی خەرمانانی وەک نوقتە گۆڕانێک لە خەباتی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان ناو برد و بە ئاماژەکردن بە یەکگرتوویی چین و توێژە جیا جیاکانی کۆمەڵگای کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان داوای لە هەموو لایەنەکانیش کرد بە یەکگرتووییەکی زیاترەوە بەرەو چارەسەری پرسی رۆژهەڵاتی کوردستان هەنگاو بنێن. دوای تەواو بوونی قسەکانی بەرێز وریا، داوا لە دکتور ئازاد کرا کە وتارەکەیان پێشکەش کات. دکتور ئازاد دوای هاوخەمی کردن لەتەک بەشداربووان، رەسەنایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ تیرۆر و ترساندن و تۆقاندن ناو برد و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە بە یەکگرتووییەوە هەنگاو بنێن. لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا لە لایەن سمکۆ رەشیدزادە، شێعرێک پێشکەش بە بەشداربووان کرا. لە دێژەی رێوڕەسمەکەدا داوا لە خاتوو کوێستان فتووحی ئەندامی پێشووی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا کە وەک هاوسەنگەرێکی شەهیدانی قەڵای دێموکرات و شەهید سۆهەیلا قادری و شەهید نەسرین حەداد چەند دەقەیەک بۆ بەشدار بووان قسان بکان. خوشکە کوێستان دوای دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی لەتەک بەشداربووان، شەهید بوونی خوشکە سۆهەیلا قادری و خۆشکە نەسرین حەدادی وەک خەسارێک نەک بۆ جوڵانەوەی ژنان لە نێو ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵکوو بۆ هەموو جووڵانەوەکانی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناو برد.. دوای تەواو بوونی قسەکان خوشکە کوێستان فتووحی داوا له بەرێز‌ کاک رەفیق حسێن پەناهی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کرا کە پەیامەکەیان پێشکەش بە بەشدار بووان بکەن. بەرێز حسێن پەناهی لە سەرەتای قسەکانی دا بە ئاماژەدان بە شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان ئی هەموانن، باسی لە یەکگرتوویی ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە دوای هێرشە مووشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات و ئێعدام کردنی چوار بەندیی سیاسی کورد توانیان له ڕاگەیەندراوێک دا داوا لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن دژی سیاسەتە سەقەتەکانی و سیاسەتی سەرکوتکەرانەی، مانگرتنی گشتی بکەن. بەرێز حسێن پەناهی بە ئاماژە دان بە مانگرتنەکەی 21خەرمانان باسی لە داوای رەوای نەتەوەکەمان کرد کە هەڵگری پەیامی یەکگرتوویی کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو و هاوکات باسی لەوەش کرد کە ئەم پەیامە هەڵگری پەیامێکیشە بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێویستە ئەو پەیامە بە هێند وەرگیرێ. لە بەشێکی دیکەی ئەم رێوڕەسمە هونەرمەندی نەتەوەکەمان کاک بەکر لەگزی لە دوای هاوخەمی دەربڕین لەتەک بەشداربوانی ئەم رێورەسمە سروودێکی پێشکەش بە بەشدار بووان کرد. لە بەشێ کۆتایی رێوڕەسمەکە لە لایەن کاک عیسا زوورانی پەخشانێک پێشکەش بە بەشدار بووان کرا. شایانی باسە لەو رێورەسمەدا پەیامی سەرەخۆشی لە لایەن: کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، شاخەی کوردستانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد لە ئاڵمان پاڕتی دێموکراتی کوردستان پێشکەشی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ کۆمیتەی ئاڵمان کرا. رێورەسمەکە کاتژمێر 3ی دوا نیوەڕۆ دەستی و پێکرد و کاتژمێر 6ی ئێوارە کۆتایی پێهات