کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری بریزبێنی ئوستڕالیا کۆڕێک بۆ ڕێزگرتن لەشەهیدانی هەشتی سیپتامبر بەڕێوە چوو

00:00 - 27 خەرمانان 2718

ڕۆژی یەک شەممە ۱٦/۹/۲٠۱۸ لەشاری بریزبێنی ئوستڕالیا ڕێ و ڕسمێکی تایبەت بۆ شەهیدانی ۸ی سپتامبری حیزبی دێموکرات کە لە هێرشێکی وەحشیانەی ڕێژیمی ئیسلامی گیانیان بەخت کرد، پێک هات. ساڵۆنی کۆبوونەوەکە بە وێنەی شەهیدان ڕازا بۆوە. سەرەتا کامڕان سوهرابی تێکوشەری دێرین بە پەیڤیک ئامادە بواونی بە خێر هێنا و سوپاسی هەستی کوردەکانی دانیشتوی بریزبن و گۆڵد کۆستی کرد کە وەک هەمیشە پشتیوانی حیزبی دێموکراتن. پاشان پەیامی کاک مستەفا مەلودی سکرتێری گشتیی حیزب لە ڕێگای پرۆژوکتۆرەوە پێشکەش کرا. ڕیژوان پوورئەسە بە خۆێندنەوەی وتارێک بە زمانی ئینگلیسی جنایەتی ڕێژیمی ئیسلامی هێنایە بەرباس . پاشان سناتۆڕ ئاندرو بارتلت بەوتەیەکی گۆنجاو هەڵوێستەیەکی لە سەر جنایەتەکانی حکومەتی ئێران کرد و هێرشی موو شەکی ئەو دواییا نەی مەحکوم کرد و پشتیوانی خۆێ و حیزبی سەوزەکانی بۆ جوڵانەوەی کورد و حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە. سناتۆڕ کلیر مۆڕ بە ناردنی پەیامی هاوخەمی سەرەخۆشی لە گەلی کورد کرد. شاعیری خاوەن هەستی ئیلامی نەبی قدوسیان بە شیعرێکی حەماسی کۆڕەکەی ڕازاندەوە. شانیا سوهرابی بە خوێندنەوەی شیعرێک بە زمانی ئینگلیسی، سەرنجی بەشدارانی ڕاکێشا. سەلاح پورئەسەد لە وتارێک دا باسی چلۆنایەتی کارەساتەکە و هەڵوێستەیەک لە سەر ژیانی خەباتکارانی شەهید و ئامانجە چەپەڵەکانی ڕێژیمی ئێران وئاماژەیەکیشی بە مانگرتنە سەرکەوتوانەکەی ڕۆژهەڵات کرد. لە کۆتایی ڕێورەسمەکە دا چەند ویدیوی کوردکاناڵ و سرود و هۆنڕاوە و مۆسیقای خەمگین ناوئاخنی بەرنامەکە بوو. yadi-shahidan-qala-2.jpg