کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری ناشویل،ی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆڕیادێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی قەڵای دیموکرات بەڕێوە چوو

00:06 - 27 خەرمانان 2718

رۆژی یەکشەممە ۱٦ی سێپتامبر بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانانی قەڵای دیموکرات وکۆیە و لە سێدارەدانی ۳ لاوی بێ تاوانی کورد، کۆریادێک لە لایەن کومیتەی ناشویلی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئامریکا بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی ئەو شارە و نوێنەرانی رێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، پێک هات. کۆریادەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ساتێک بێ دەنگی بۆ روحی شەهیدان دەستی پێکرد و بە خۆێندنەوەی پەیامی کومیتەی ناشویل و پەیامی هاودەردی و سەرەخۆشی رێکخراوەکان و خوێندنەوەی چەند شێعر و پەخشان ، پاش ۲ کاتژمێر لە ناو خەم و پەژارە و هاوخەمی بەشداربووان کۆتایی پێ هات. shahidani-qala17-9-2018.jpg