کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی نارەزایەتی کوردانی دانیشتووی سویس لە بەردەم ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان

17:16 - 27 خەرمانان 2718

لە سەر بانگهێشتی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس،بەشێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ی سیپتامبری ٢٠١٨ی زایینی، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە دەستدرێژییەکانی ڕیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و لیدانی بنکەی سەرەکی دەفتەری سیاسی حیز ی دیموکراتی کوردستان و قەڵای دیموکرات لە شاری کۆیە، لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان خۆپیشاندانێکیان ڕیکخست. خۆپیشاندەران بە دانی درووشـی جۆراوجۆر و بە دەنگی بەرز داوایان لە بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە، ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ و کوڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە بێدەنگی خۆیان لە بەرامبەر سەرکێشییەکانی ئەو ڕژیمە سەرەڕۆ و تێرۆریستە دا بشکێنن و ڕێگە نەدەن کە ئاوا بە ئاسانی سەروەری خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردتسان و عێراق پێشێل بکات. خۆپیشاندەران داوایان کرد کە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو ئەو هێرشەی ڕژیمی تاران بە توندی سەرکۆنە و ڕیسوا بکات. پێویست بە ئاماژەیە کە جگە لە حیزب و ڕیکخراوە کوردستانییەکان، نوێنەری چەندین ڕیکخراوی سویس،یش بەشداری ئەوکۆبوونەوە ناڕەزایەتییەیان کرد. لەو خۆپیشاندانە ئەو پەیامانەی خوارەوە خوێندرانەوە - پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هەر سێ زمانی ئینگلیسی ،فارسی، کوردی لە لایەن هاوڕێیان ،کاروان شێخ محەمەدی، تەها سەید محەمەدی و فارووق سیرووسی پێشکەش کرا - هەروەها بڕیارنامەی خۆپیشاندەران لەوێ بە دەنگی کاک ئەحمەد شێربەگی پێشکەش کرا وهەمان پەیام بە زمانەکانی ئینگلیسی و فەرانسەوی لەلایەن کاک بابان ئەلیاسی و کاک ئازاد سەڵەواتی خویندرایەوە. جێگای ئاماژەیە ئەو رێکخراو و کەسایەتیانەی کە لەوێش بەشدار بوون پەیامیان پێشکەش کرد بریتی بوون لە: - سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران - ئۆپۆزیسیۆنی سیکؤلار دێموکراتی ئێران هەروەها رۆژنامەنووسی باکووری کوردستان کاک ئایدین بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد و مەحکوومی کرد هەروەها داوای یەکگرتووییشی لە هێزە سیاسیەکان کرد ئەو خۆپێشاندانە بە چەندین سروود و درووشمی دژ بە کۆماری ئیسلامی بۆ ماوەی دوو سەعات بەردەوام بوو و لە کۆتاییش دا بڕیارنامەی خۆپیشاندەران لە لایەن کاک ئازاد سەڵەواتی بەرپرسی رێکخراوی زاگرؤس بۆ مافەکانی مرۆڤ برایە ژووری نەتەوە یەکگرتوەکان و درا بەو رێکخراوە جیهانیە جێگای باسە کە ئازاد سەڵەواتی و رێبوار مووسەوی بەرێوەبردنی ئەو خۆپیشاندانەیان لە ئەستۆ بوو.