کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی کوردستانیانی دانیشتووی شاری ترۆندهایمی نۆروێژ دژ بە هێرشی ڕژیمی تاران بۆ سەر قەڵای دیموکرات ئێعدامی لاوانی کورد

17:36 - 27 خەرمانان 2718

خۆپیشاندانی کوردستانیان لە شاری "ترۆندهایم" بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی هەوایی ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بۆسەر بنکەو بارەگاکانی (حدک و حدکا) هەروەها لەسێدارەدانی لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ڕۆژی شەممە بەرواری ١٥/٩/٢٠١٨ لە شاری ترۆندهایم ڕەوەندی کوردی و نەرویجی و سەرجەم ‌هێزولایەنی سیاسی و ڕێکخراو کەسایەتی نەتەوەیی و سەربەخۆ خۆپیشاندانێکیان سازکرد، بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی هەوایی سەر بنکەو بارەگاکانی (حدک) حیزبی دیموکڕاتی کوردستان و (حدکا) حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و لەسێدارەدانی ناڕەوای لاوانی بێگوناهی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوکات سەرجەم کارە تیرۆریستی و دەستێوەردانی  ڕژێمی ئاخوندی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەگشتی. شایانی ئاماژە بۆکردنە هێزە کوردستانییەکان پەیامێکی هاوبەشیان بە هەر سێ زمانی (کوردی،نەرویجی و ئینگلیز)ی پێشکەش کرد، کە هەریەکە لە بەڕێزان (عەزیز مەعروفی) ، (بێکەس بەرواری) ، (کامڕان تەیموری) ، پەیامەکەیان خوێندەوە، کە کورتەی پەیامەکەیان بریتی بوو لە: پێشکەشکردنی داواکاریەک لە کۆمەڵگای نەرویج و حکومەت و پارت و ڕێکخراو لایەنی پێوەنداری کۆمەڵگای کوردی و  سەرجەم پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان تێکڕای ئەو کەسایەتی و لایەن و ڕێکخراوانانەی کە بڕوایان بە ئازادی و ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ و هەروەها مافی گەلان هەیە، لە هەر جێگایەکی جیهان کە هەن داواکاری هێزو لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو و ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە بریتی بوون لە ئێمە وەک نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستانی وگه لی کورد له شاری ترۆندهایم و دەورووبەری،  تاوانی دڕندانەی لە سێدارەدانی( ٣)  لاوی ئازادیخوازی کورد، بە ناوەکانی: "ڕامین حوسین پەناهی، زانیار و لوقمان مرادی"، هەروەها هێرشی هەوایی و مووشەکی و کۆمەڵکوژانەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، بۆ سەر پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حدک و شەهیدکردنی ئەندامانی حدک و حدکا و خەڵکی سیڤیل بە توندی مەحکووم دەکەین و هاوکات داوا کۆمەڵگای (نه رویجی و حکومەت وپارت و ڕێکخراوه نەرویجیەکان وکۆمەڵگای نێودەڵەتی و مرۆڤ دۆستانی جیهان) دەکەین که  بەرامبەر بە دەستدرێژی و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی ئازادیخوازانی کورد، لە نێوخۆی ئێران و لە دەرەوەی سنوورەکان، بە تایبەتی بەرامبەر کۆمەڵکوژیی ڕۆژی ٨ ی سێپتامبر لە قەڵای دیموکرات بە دەستی ئەو ڕێژیمە بێدەنگ و بێهەڵوێست نەبن و دەنگی ناڕەزایەتی خۆتان بە ڕێژیمی ئێران ڕابگەیەنن و ئەو جینایەتە مەحکوم بکەن وبێ هه ڵوێست نه مێنن، چونکه بێ هەڵوێستی وبێ دەنگێ دەبێته هۆی بەردەوامی دان به وکاره نامرۆڤانەی ڕژێمی ئیسلامی ئیران. لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران، ١٣ کەس لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و، دوو کەس لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون. نزیکەی ٤٠ کەس لە تێکۆشەران و بنەماڵەکانی کوردی ڕۆژهەڵات بە هۆی ئەو هێرشە مووشەکییە، بریندار بوون کە بە داخەوە بارودۆخی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.  ڕژێمی ئیران ڕژێمێکی دیکتاتوری یه و ده یان ساڵه گەل ونەتەوەکانی ناو وڵاتی دەچەوسێنێتەوه وڕۆژانه چالاکوانی سیفیل وچالکاوانی سیاسی له سێداره ده دات و زۆڵم وستەم  له کەمه نەتەوەکان دەکات وبەتایبەت گەلی کورد  و زێندانیکردنی کەسانی بێ تاوان وئەشکەنجه دانیان کارێکی ڕۆژانەی ئەو ڕژێمەیه. ڕژێمی کوماری ئیسلامی ئیران ڕۆلێکی زۆر نێگاتیفانەی هەیه له ڕوداوەکانی ناوچەکه وهۆیەکی سەرەکی یه له خۆڵقاندنی شەڕ و نانەوەی ئاشووب و کێشه له ناوچەکه و دروستکردن وپێكهێنانی گروپ و ڕێکخراوی توند ڕەو له ناوچه که دا. لەکۆتایی خۆپیشاندانەکە دا چەندین دروشم دژ بە کردارە تیرۆریستیەکانی ڕژیمی ئێران، لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە گووتراو پاش کاتژمێرێک کۆتای بە خۆپیشاندانەکە هات. حیزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو و ڕێکخەری ئەم خۆپیشاندانە بریتی بوون لە: ١/ پارتی دیموکراتی کوردستان ٢/ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ٣/ بزوتنەوەی گۆڕان ٤/ پارتی کرێکارانی کوردستان ٥/ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ٦/ کۆما جڤاکێ کوردستان ٧/ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ٨/ پارتی یەکێتی دیموکراتیک(پەیەدە) ٩/ حیزبی دیموکراتی کوردستان ١٠/ پارتیا یەکێتی یا دیموکراتا کورد لە سوریا دەستەی ڕاگەیاندنی خۆپیشاندانی شاری ترۆندهایم ١٦/٩/٢٠١٨