کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، لە شاری تاران

14:52 - 29 خەرمانان 2718

کچان و ژنانی تێکۆشەر و سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، لە شاری تاران، یادی سوهەیلا ونەسرین، دوو ژنە تێکۆشەری نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کە لە کارەساتی ١٧ی خەرمانان گیانیان پێشکەش بە ئازادی گەل و نیشتمان کرد، بەرزڕاگرت. لە رۆژانی رابردوو کچان و ژنانی لایەنگری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، دوای بیستنی هەواڵی شەهید‌بوونی خاتوو سوهەیلا قادری سکرتێری ئەو ڕێکخراوەیە و، مامۆستا نەسرین حەداد یەکێک لە ژنە پێشمەرگە بە ئەزموونەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، لە چالاکیی تەبلیغی‌دا وێڕای مەحکووم‌کردنی نوێ‌ترین کردەوەی تیرۆریستی رێژیمی دژە کورد و دژە ژنی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ ڕێبازی سەرجەم شەهیدان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوەو، هەروەها شەهیدان"نەسرین و سوهەیلا" یان، بە هێمای تێکۆشان و خۆڕاگری ژنانی کوردستانی ئێران لە قەڵەم ‌دا. یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە سەرجەم ژنان و کچانی تێکۆشەر لە نێوخۆی وڵات دەکات و، دڵنیایان دەکاتەوە کە وەکوو هەمیشە درێژە بە خەبات و چالاکییەکانی خۆی دەدا.