کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی نارەزایەتی بە دژی مووشەک بارانی قەڵای دێموکرات لە وڵاتی سوئیس

04:35 - 30 خەرمانان 2718

لە درێژەی چالاکیە یەک بە دوای یەکەکانی کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دژی ھێرشی نارەوای کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی سەرەکی حیزب لە قەڵای کۆیە ، رێکەوتی ١٧ ی سێپتامبری ٢٠١٨، کومیتتەی حیزی دیموکراتی کوردستان بە ھاوکاری کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوئیس و بە بەشداری بەشێک لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانیەکان، خۆپیشاندانێکیان لە یەکێک لە مەیدانە سەرەکیەکانی شاری بێرن بەرێوە برد. لەو خۆپیشانەدا کۆمەڵێک پەیام خوێندرانەوە بە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی و ھەروەھا بڕیارنامەی خۆپیشاندەران بە ناو ڕێبوارانی ئەو شەقام و گۆڕەپانە دا بڵاو کرایەوە. پەیامی دەوفتەری سیاسی بە دوو زمانی جیاواز لە لایەن نیلوفەر محەمەدزادە و برایم باجیان و هەروەها بەیاننامەی ناوەندی هاوکاری ھێزە کوردستانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیشکەش کرا. ئینجا لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی وڵات هاوڕێ زاھیر قادر حاجی،یەوە چەند وتەیەکی سەبارەت بە تێرۆری میکۆنۆس و شەهیدانی سەرکردە چەند وتەیەکی هێنایە زمان. هەر لەو خۆپیشاندانەدا چەندین چالاکی دیکە، وەک بڕینی ڕێگەی ١٦٠ کیلۆمەتر بە پێ لە لایەن یەکێک لە بەشدارانەوە و پەیوەست بوونی کوردیكی دڵسۆزی دیکە بەو ڕێپێوانە بە وێنەی شەهیدانەوە ئەنجام دران. هەروەها یەکێک لە ئەندامانی حیزب لە وڵاتی سویس، بە پۆشینی بەرگی زیندانەکانی بەر پەت و سێدارە، پرسی ئێعدام و لە سێدار دانی لە ڕژیمی ئێسلامی دا بە هاووڵاتییان سویس ناساند. لە کۆتایی دا چەندین درووشمـی جۆراوجۆر دژ بە ڕژیمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گوترانەوە. جێگەی باسە کە ئەو حیزب و ڕیکخراوانە لە خۆپیشاندانەکە دا بەشدارییان کرد - پارتی کرێکارانی کوردستان پ ک ک - کومەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان - سازمانی خەباتی نەتەوایەتی کوردستانی ئێران