کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئیلام، پشتیوانی کردن لە حیزبی دێموکراتی کوردستان ، بەردەوامە

22:25 - 30 خەرمانان 2718

لە شاری ئیلام بۆ جارێکی دیکە بە بۆنەی کارەساتی مووشەک‌باران کردنی بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە رۆژی ١٧ی خەرمانان، چالاکیی تەبلیغی کرا. تێکۆشەرانی خوێنگەرمیی ئیلامی و سەر بەڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شەوانی ڕابردوو لە درێژەی مەحکووم‌کردنی نوێ‌ترین کردەوەی تیرۆریستی کۆماری ئیسلام و هێرشی هەوایی بۆ سەری قەڵای دێموکرات، دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغی و، بە شێوەی بەرفراوان وێنەو تڕاکت ونووسراوەی پێوەندی‌داریان لەنێوشاری ئیلام بڵاو کردەوە. لایەنگرانی چاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەشاری ئیلامی دێرین و کوردپەروەر، هاوکات لەگەڵ شاروناوچەکانی دیکە کوردستان بە چالاکیی تەبلیغاتی خۆیان ڕایانگەیاند؛ کە پاڵپشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و درێژەدەری ڕێگای شەهیدانی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێموکراتن. شیاوی باسە لەو چالاکییە‌دا لە زۆربەی شەقام وگەڕەکە بەرچاوەکانی شاری ئیلام و، شارەکانی دیکەی پارێزگای ئیلام وێنەی شەهیدانی مووشەک‌بارانی قەڵای دێموکرات بڵاو کراوەتەوەو، ئەو چالاکییانە لە شارەکانی دیکەی کوردستان درێژەی هەیە.