کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک بۆ وەزارەتی دەرەوەی سوید

05:10 - 31 خەرمانان 2718

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٣ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ولاتی سوید پێکهاتوو لە هاوڕێیان کەمال گرویسی بەرپرسی کومیتەی گشتی و هاوڕێ ئارێز ڕەمەزانی بەرپرسی بەشێ پەیوەندییەکانی کومیتەی حیزب لە سوید، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەیان کرد و لە لایەن " دانیەل پێتێرسۆن Daniel Pettersson " بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی سوید پێشوازییان لێکرا. لەو دانیشتنە دا هەیئەتی حیزبمان باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە دەستدرێژییەکانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر سەروەری وڵاتانی ناوچەکە، دۆخی نالەباری ناوخۆی ئێران، پشتیوانی ئەو ڕژیمی لە گرووپ و تاقمە تێرۆرسیتییەکان و پێشێل کردنی مافی گەلانی ئازادی خوازای ئێران بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی پێشکەش کرد. پاشان ڕاپۆرتێکیان لە پەیوەندی لەگەڵ دوایین هێرشی تێرۆریستی ڕژیمی تاران بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسی و قەڵای دیموکرات کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوون دەیان کەس لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزب و لە ناویاندا ٦ ئەندامی ڕێبەری حیزبەکەمان دایە ئەو نوێنەرەی وەزارەتی دەرەوەی سوید. پاشان لە پەیوەندی لەگەڵ پێشل کارییەکانی ئەو ڕژیمە دژ بە مافەکانی مرۆڤ و گرتن و ئەشکەنجە و ئێعدامی جیا بیران، بە تایبەی الوانی کورد و دوایین سزای ئێعدام کە بە سەر چوار لاوی کورد دا سەپێندرا ئاگاداری پێویستیان دایە دانیەل پێتێرسۆن و داوایان کرد کە حکومەتی سوید ئاوڕ لەو بڕیارنامە و پەسندکراوە نێودەوڵەتییانە بداتەوە کە خۆی بنیاتنەری بەشێکیانە و ڕێگە نەدەن کە ماف و ئازادییەکانی گەلانی ئێران و گەلی کورد، بکرێتە قوربانی سات و سەودای ئابووری نێوان دوو وڵات. نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی سوید وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لەو چاوپێکەوتنە بەڵێنی دا کە لەمەو دوا هەڵسووکەوتی کاربەدەستانی ئێران بە تایبەت دژ بە گەلی کورد بخاتە ژێر چاوەدێری وردەوە و ئەو ڕاپۆرتانە بگەیەنەتە وەزارەتەکەی و لە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کارەبەدەستانی ئێراندا بیاننخەنە بەر باس. هاوکات لایەنی سویدی جەختی لە سەر بەردەوامی ئەو دیدارانە لە داهاتووش دا کردەوە.