کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێکەوتنی بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆمیتەی ح د ک لە سوید لەگەڵ نوێنەری حیزبی کۆمونیستی ئەو وڵاتە

05:17 - 31 خەرمانان 2718

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زایینی، هاوڕێ ئارێز رەمەزانی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید لەگەڵ نوێنەری حیزبی چەپی ئەو وڵاتە دیدار و کۆبوونەوەیەکی پێک هێنا. . لەو چاو پێکەوتنەدا ئارێز ڕەمەزانی باسی کارە تێرۆریستییەکانی کۆمار ئیسلامی لە هەموو وڵاتانی جیهان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی مووشەکبارانی بنکەی دەفتەری سیاسی و قەڵای دیموکراتی کرد. هاوکات گرتن، ئەشکەنجە و ئێعدامی لاوانی کوردی ھێنایە بەر باس و لە رێگای نوێنەری حیزبی کمۆنیستی سوئێدەوە، خوازیار بوو کە چیدیکە ئەو کوشت و برینەی کۆماری ئیسلامی ئێران نەکرێنە قوربانی سات و سەودای ئابووری سوئێد و ئێران و پشتگوێ نەخرێن و مەحکووم بکرێن. دوای باس و خواستێکی زۆر ئەو ئەندام پارلمانەی حیزبی کۆمونیست بەڵێنیدا لە دانییشنەکانیاندا بە تایبەتی لە سەر جنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دژ بە گەلی کورد هەڵوێستە بکەن و بەدواچوونی بۆ بکەن و هەوڵ بدەن بۆ گەیاندنی دەنگی کورد بە داودەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو ولاتە. لە کۆتاییشدا خۆشحاڵی خۆی لەو چاوپێککەوتنە دەربڕی و هیوا خواست کە ئەو جۆرە کۆبوونەوانە بەردەوام بن. پێویست بە ئاماژەیە کە حیزبی کمونسیتی سوید، لە حکومەتی هاوبەش دا لەگەڵ سوسیال دیموکرات و پارتی ژینگەی ئەو ولاتە دا شەریکە و لە بڕیار و پەسند کراوەکاندا کاریگەری زۆری هەیە. kdp-v-nsterparti.jpg