کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕیادی شەهیدانی قەڵای دیموکرات لە شاری یۆتێبۆری سوید

11:44 - 2 رەزبەر 2718

ڕۆژی شەممەڕێكەوتی ٢٢ی سێپتەمبری ٢٠١٨ی زایینی بەرامبەر بە ٣١ی خەرمانان ١٣٩٧ی هەتاوی لە سەر بانگهێستنی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆریادێک بۆ شەهیدانی قەڵای دێموکرات لە شاری یۆتۆبۆری رۆژئاوای سوید بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠کەس لە کوردانی خاوەن هەڵوێستی نێشتەجێی ئەو شارە و شارەکانی دەورووبەری، نوێنەری حیزبی و ڕیکخرا و کۆڕ و کۆمەلە کوردستانییەیان و ئەندام، لایانگر و دۆستانی حیزب بەرێوە چوو. ساڵونی کۆریادەکە بە ئاڵای پیروزی کوردستان و وێنەی ڕێبەرانی شەهید و ١٤ شەهیدی قەڵای دێموکرات ٢شەهیدی حدکا و ٣ لاوی کورد کە ڕۆژی ١٧ی ڕەشەمە لە لایەن جەلادانای ڕژیمی کوردکوژی ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دران و هەروەها تراکت و دروشمی دژی کۆماری ئیسلامی ڕازێندرابووەوە. سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستپێکی کۆریادەکە بوو. پاشان لە لایەن خاتوو بەهار وەیسی بەڕێوەبەری کۆریادەکە داوا لە خاتوو بەیان بامروەت کچی شەهیدیکی حیزب کرا کۆریادەکە بکاتەوە. بە دوای ئەو دا کاک کەریم جاف، ئەندامی کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید وتارێکی بەپێزی لە لایەن کومیتەی حیزبەوە پێشکەش کرد. بەرێزیان لە باسەکەی دا ئاوری لە هەموو لایەنەکانی ئەڕێنی و نەرێنی هێرشە مووشەکیەکەی کۆماری ئیسلامی دایەوە و هۆکاری دەستنیشانکردنی بنکەی دەفتەری سیاسی و کۆبوونەوەی پلۆنۆمی ڕیبەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی وەک قوربانی ئەم کردەوە تیروریستی بۆ قوورسایی و جێگە و پێگەی ئەو حیزبە لە گۆڕەپانی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها کارتێکەری وتاری سیاسی و هەوڵ تێکۆشانی حیزب بۆ برەو دان بە خەباتی مەدەنی و جەماوەری لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ترس و دڵەراوکێی کاربەدەستانی ئەو ڕژیمەی لەو شێوە خەباتەی حیزبەکەمان زانی. بەڕێز کەریم جاف ئیشارەی بەو راستی‌یە کرد کە حیزبی ئیمە دەمێکە خەبات و تێکوشان بە تەک رەهەندی سەیر ناکات و هەوڵ دەدات لە هەموو بەستێنەکانی مەووجوود بۆ بە سەر مەنزلگەیاندنی خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان کەڵک وەردەگرێ. سەبارەت بە ئاکام و ئەنجامەکانی ئەو کردەوە تێرۆریستییەی ڕژیمی ئیسلامی بۆ ئەو ڕژیمە، ئاماژەی بە نوێترین هەڵوێستی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و لەو بڕوایە دا بوو کە ڕژیمی ئیسلامی بەو هێرشەی بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسی و قەڵای دیموکرات گرفتێکی گەورەی دیکەی بۆ خۆی ساز کرد کە ئاوا بە ئاسانی لێی دەرباز نابێ. بە دوای ئەودا پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە لایەن خاتوو هانا وریا پیشکەش کرا. پاشان پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان لە لایەن بەرێز کاک رەزا لووتفی خوێندرایەوە و بەڕێز ساماڵ بە نوێنەرایەتی حیزبی شیوعی کوردستان چەند وتەیەکی لە پەیوەندی لەگەڵ موشەکبارانی قەڵای دیموکرات پێشکەشێ ئامادە بووان کرد. پەیانی پارتی دێموکراتی کوردستان ڕێکخراوی یۆتۆبۆری لە لەیەن بە رێز دوکتور ئەرشەد مەعرووف،ەوە پێشکەش کرا. لەو پەیامەی پارتی دیموکراتی کوردستان دا وێڕان مەحکووم کردن ئەو کردەوە دژی کوردانەی ڕژیمی ئێران، داوای هاوکاری و هاوپەیوەندی گشت وحیزب و لایەنە کوردستانییەکان کرابوو بۆ بە گژا چوونەوە پلان نەگریسەکانی ڕژیمی تاران و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕوخاندنی ئەو حکومەتە دژ بە کوردە. لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆڕیادە دا ئازادیخوازێکی فارسی دۆستی کورد بە ناوی ئاغای آبتین آینە، پەیامی کۆمەڵەی هنر ورزان خارج ایرانی پێشكەش کرد و هاوکات پارچە قەسیدەیەکی پڕ نیوەرۆک لە سەر وەسفی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان دا خوێندەوە. پەیامی کۆمەڵە- ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئیران لە لایەن بەرێز کاک کاوە پێشکەش کرا و بە دوای ئەو دا پارچە شێعری(پیرە دار)ی شاعیری سەردەم ماموستا جەلال مەلەکشا لە لایەن هاورێ کەماڵ حەسەن پوور دۆڵەگەرمی خوێندرایەوە کەرتی ڕێکخستی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە یۆتۆبۆری بە بروسکەی سەرەخوشی بەشداری کۆریادەکەیان کرد. کۆمەڵەی شۆرشگیری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئیران لە یۆتۆبۆری بروسکەی سەرەخوشیان بۆ کۆڕیادە ناردبوو. کچە میدیاکاری ناسراوی دیموکرات ئاوارە هەورامی لەو کۆڕیادە دا پەیڤێکی کورت و بە پێز و شێعری بەخشەندە كێن بە دەنگە بە سۆزەکەی پێشکەش کرد. کۆتایی کوڕایادەکە تەرخان کرا بۆ پارچە موسیقایەک و سرودێکی شۆرشگێری لە لەیەن هونەرمەندی دەنگ خۆش و شۆرشگیر کاک ئەسعەد رەزازی. بەدوای ئەو دا هاورێ جەلال بهلوولزادە بەرپرسی کومیتەی حیزب لە یۆتۆبۆری سپاسی بەشداربووانی کۆر یادەکەی کرد. کاناڵی کوردستان ٢٤ ڕێپۆرتاژێکی ڕاستەخۆ لە کوریادە بڵاو کردەوە و لەگەڵ چەندین کەس لە بەشداران دا وتووێژی پێک هێنا. پێویست بە ئاماژەیە کە ناو ئاخنی بەرنامەکەمان چەند کلیپ و سرودی شۆرشگیری بوون کە لە لایەن هاوڕێیانی بەشی فەننی کومیتەوە ئامادە کرابوون.