کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێیەمین فستیڤاڵی هەڵپەڕکێی لە شاری بانە دەستی‌پێکرد

15:50 - 28 خاکەلێوه 2719

شەوی ڕابردوو ٢٧ی خاکەلێوە سێیەمین فستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە بە بەشداریی ١٦ گرووپی هەڵپەڕکێی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەستی‌پێکرد. بە گوتەی بەرپرسی ئەو فستیڤاڵە لە ساڵی داهاتوو ، فستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە لە ئاستی سەرانسەری‌دا بەڕێوەدەچێ. جێی‌وبیرهێنانەوەیە کە سێیەمین فستیڤاڵی هەڵپەڕکێی کوردی کە یەکێك لە گرینگترین هێما نەتەوەیی و کەلتوورییەکانی گەلی کوردە، بڕیار بوو ڕۆژانی ٨ تا ١١ خاکەلێوەی ئەمسال بەرێوەبچێت و، پاش ئامادەکاری لە هەڵوێستێکی مرۆڤدۆستانە بۆ هاسۆزی و هاوخەمی کردن لەگەڵ قوربانیانی لافاولێدراو، بە شێوەی کاتی هەڵوەشایەوە. سێیەمین فستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە بە نواندنی هەڵپەڕکێی کوردی لە لایەن ١٦ گرووپەوە لە رۆژانی ٢٧تا ٢٩ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی درێژەی دەبێ.