کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیدار وچاوپێکەوتنەکانی نوێنەرایەتیی حییزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر

22:06 - 28 خاکەلێوه 2719

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هەوڵێرچەند دیدارو چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. ڕۆژی ٢٥ی خاکەلێوەی١٣٩٨ی ھەتاوی، خالید وەنەوشە نوێنەری حیزب لە ھەولێر سەردانی دەفتەری نوینەرایەتیی "پارتی یەکیەتیی کورد"ی سوریەی کرد و لە لایەن ھەوڤاڵ نەواف ڕەشید بەرپرسی پیوەندییەکانی ئەو حیزبەوە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا. لەو دیدارەدا هەر دوولایەن و باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی کورد لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان و دۆخی سیاسی کورد لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی نێوە ڕاستیان خستە بەر باس و گفتۆگۆیان لەسەر کرد. لە هەمان ڕۆژ لە دیدارێکی دیکە‌دا نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێز خالید وەنەوشە سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی "بزوتنەوەی چاکسازیی کورد- لە سوریە"ی کرد و پاش پیرۆزباییکردن ساڵیادی دامەزراندنی ئەو بزووتنەو، لە گەڵ ھەوڤاڵ "جدعان عەلی" بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی ناوبراو کۆمەلێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی کوردیان لە ناوچەکە تاوتوێ کرد. هەروەها لە درێژەی چالاکییەکانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر، ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوەی١٣٩٨ی ھەتاوی، "وەلی کۆپاران" نۆینەری حیزبی سوسیالیستی کوردستانی باکوور لە ھەولێر سەردانی دەفتەری نۆینەرایەتی حیزبیان کرد و کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە ناوچەکە ھاتنە بەر باس و یەکێک لە باسە گەرمەکانی ڕۆژ، پرسی سپای پاسداران بوو کە لە لایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تێرۆرەوە. هەر لە هەمان ڕۆژدا محەممەد ئەمین دەمیر لێپرسراوی پێوەندیەکانی پارتی دێموکراتی کوردستانی باکوور لە ھەولێر سەردانی دەفتەری نۆێنەرایەتیی حیزبیان کرد و کۆمەڵیک باس و بابەتی پێوەندیدار بە ناوچەکە و بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا بەدژی سپای پاسداران و بە تیرۆریست ناساندنی ئەو ڕێکخراوەیە باسی لیوە کرا. هەیئەتی میوان بۆ جارێکی دیکە هاوخەمی خۆیان لە گەڵ قوربانیانی کردەوە تێرۆریستیەکەی ی١٧ خەرمانان و هێرش بۆ سەر قەڵای دێموکرات دووپات کردەوە.