کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هاوژینی شەهیدێکی دێموکڕات لە ناوچەی سەردەشت

21:59 - 29 خاکەلێوه 2719

بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، خاتوو فاتمە عەبباس لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. خاتوو فاتمە هاوژینی شەهید ساڵح ساڵحی خەڵکی گوندی خوارەمیری ناوچەی ئالانی سەردەشت بوو کە دوای شەهیدبوونی هاوژینەکەی بە سێ کچی مناڵەوە ڕوو لە باشووری کوردستان دەکا و تا کۆتایی تەمەن وەفادار بە هاوژینە شەهیدەکەی خەریکی گەورە کردن و پەروەردە کردنی مناڵەکانی دەبێ و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بۆ ساتێ لە پێگەیەندنیان دریغی نەکرد. شەهید ساڵح ساڵحی پێشمەرگەیەکی ئازا و بەبیروباوەڕی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو کە لە ڕۆژی ٩.١٣٦٠هەتاویی لە شەڕێکی قارەمانانەدا لەگەڵ دژمنانی ئازادیی لە پەنا شاری سەردەشت بوو و چوە نێو ڕیزی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەڵ. لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە هاوخەمی خۆمان لە گەڵ هەر سێ یادگاری شەهید ( ڕووناک ، ئامین و شووکری )، کاک حەسەن مینایی تیکۆشەری دیرینی ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕات و کەسوکاری خاتوو فاتمە و بنەماڵەی شەهید ساڵحی ساڵحی دەردەبڕین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.