کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ کۆڵبەری دیکە لە سەرما ڕەق هەڵاتن

15:24 - 31 خاکەلێوه 2719

شەختە و سەرمابردوویی گیانی سێ کۆڵبەری کوردی ستاند. ڕۆژی سێ شەممە، ٢٧ی خاکەلێوە پۆلێک کۆڵبەری ناوچەی پیرانشار لە کوێستانەکانی کانی‌خودا بەهۆی بارودۆخی خراپی ئاوهەوا مابوونەوە و دەرەتانیان لێ برا. لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی سیروان پەشەنگ، حوسێن شەمع زادە و بەهمەن جەسووری لە سەرما ڕەق هەڵاتن و گیانیان لە دەست دا. لەم ڕووداوەدا دوو کاسبکاری دیکەش کە هێشتا زیندوو بوون، گیانیان دەرباز کرد و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکی دان. لە بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم 10 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، بەربوونەوە لە بەرزایی و ڕەق هەڵاتن لە سەرما گیانیان لە دەست داوە شایانی باسە پارەکەش 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون. وردەکارییەکان دەریدەخەن کە لەو 242 قوربانییەی دەستی بێدادی 80 کەسیان کوژراون و گیانیان لەدەست داوە، هەروەها 162 کەسیش بریندار بوون.