کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گووگڵ ٣٩ کاناڵی پێوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی لە "یوتیووب" داخست

17:36 - 31 خاکەلێوه 2719

اش داخرانی لاپەڕەکانی ئەندامانی سپای پاسداران و فەرماندەکانی ئەو ڕێکخراوەیەو هەروەها کەسانی پلەبەرزی ڕێژیم لە لایەن ئنیستگرامەوە، لە هەڵمەتێکی هاوشێوە‌دا کۆمپانیای گووگڵ نزیک بە ٤٠ کاناڵی سەربە "دەنگ ‌و ڕەنگی" کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی یوتیووب داخست. بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز کۆمپانیای گووگڵ لە گەڵ داخستنی ئەو کاناڵانە ڕایگەیاندوە کە بابەتی سیاسییان لە ئامریکا بڵاو دەکردەوە، بەڵام ناسنامە و پێوەندی خۆیانیان لە گەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی شاردبۆوە. "کێنت ڤاکێر" جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گووگڵ ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردۆتەوە کە دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیان لاپەڕە وکاناڵی ساختەی ساز کردوە، هەر بۆیە لە لایەن گووگڵەوە داخران. ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوپێش فەیسبووک و تویتەر و ئنستاگرام کە لە بەربڵاوترین تۆڕەڤکۆمەڵاتیەەکانن، ڕایانگەیاند کە سەدان لاپەڕەی پێوەندیدار بە کۆماری ئیسلامییان سڕیوەتەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەی فەیسبووکدا کە شەوی سێشەممە بڵاو کراوەتەوە، تێیدا هاتووە کە ٦٥٢ لاپەڕەی سەر بە کۆماری ئیسلامی بە هۆی ئەوەی کە خەڵکی لە ڕۆژهەلاتی ناەڕاست، ئامریکای لاتین، بریتانیا و ئامریکایان کردۆتە ئامانج بۆ پرۆپاگەندەی توندوتیژی، داخراون. شایانی باسە کە کۆماری ئیسلانی لە نێوخۆی وڵات تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و تویتەری فیلتەر کردوە، بەڵام سەیرە جیا لە بەرپرسانی پلە بەرزی ڕێژیم بە دەیان و سەدان کاناڵ و گرووپی گرێدراو بە کۆماری ئیسلامی لەو دوو لاپەڕەیە چالاکن و بانگەشە بۆ پیلان و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن. بەپێی ڕاپۆرتی فەیسبووک، کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١١ سەدان لاپەڕەی ساختەی سازکردوە کە دەستی دەنگ وڕەنگی ڕەسمی ئەو ڕێژیمە و وەزارەتی ئیتلاعاتی تێدایە. بەشیک لەو ماڵپەڕانە بریتین لە: " مطبوعات جبهە آزادی" ، کاناڵی" پرێس تی ڤی" و هیسپان تیڤی" و هەروەها دەیان کاناڵی دیکە کە لە لایەن فەیسبووک و گووگڵ"وە داخراون.